希万·赛义德博士6月11日接受Diplomatic杂志专访,就土耳其当前的大选及土耳其政治、社会等方面发表观点。
"ته‌نها ئۆجالان و كه‌جه‌كه جه‌ختیان ده‌كرده‌وه کە مۆدێلی ئەردۆغان توركیا له گرێی سه‌د ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی داخراو دەرباز ناکات"
"
تەزویر و باری نائاسایی نەبێت ئەکەپە زۆرینەی پەرلەمان لە دەست دەدات و
ئەردۆغان دەکەوێتە خولی دووەم"
236 خوێندراوەتەوە

د. سیڤان سه‌عید، مامۆستاى زانكۆ‌و پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌رو لێكۆڵه‌ر له سیاسه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستو توركیا‌و كوردستان، له‌م دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ "دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین"، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانى 24ى حوزه‌یرانى توركیا دهدوێتو ئاماژه به‌وه ده‌دات كه مه‌سه‌له‌ی باری نائاسایی‌و ناكاو له توركیا ده‌بێته باشترین بیانوو بۆ گۆڕینی رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كان له قازانجی ئه‌كه‌په‌و له قازانجی ئه‌ردۆگانیش، ئه‌و كه هاو سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی توركییه له زانكۆی شانشی له وڵاتی چین، پێیوایه ئه‌گه‌ر ته‌زویرو بیانووی باری نائاسایی نه‌بێ، ئه‌كه‌په زۆرینه‌ی پەرلەمان له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌ردۆگانیش ده‌كه‌وێته ده‌وری دووه‌م.
دیپلۆماتیك مەگەزین: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی توركیا له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه هێشتا دۆخی نا ئاسایی له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وامه، ئایا ئه‌م دۆخه چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجام و ئاڕاسته‌ی هه‌ڵبژادنه‌كان؟
د. سیڤان سه‌عید: حه‌تمه‌ن حاڵه‌تی ناكاو له توركیا له دوای هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی كوده‌تای ته‌مموزی دووهه‌زار و شازده، كاریگه‌ریی خراپی كردۆته سه‌ر بارودۆخی كۆمهڵایهتییو ئابووریی‌و سیاسییش، بێگومان ئێستا له توركیا ده‌وڵه‌ت و هه‌موو ده‌زگا جیاوازه‌كانی له ده‌ستی یه‌ك هێزدایهو له خزمه‌تی یه‌ك به‌رنامه‌دایه. بۆیه مه‌سه‌له‌ی باری نائاسایی‌و ناكاو ده‌بێته باشترین بیانوو بۆ گۆڕینی رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كان له قازانجی ئه‌كه‌په‌و له قازانجی ره‌جه‌بیش، له ڕاستیدا له ریفراندۆمه‌كه‌ی پارساڵدا ره‌جه‌ب دۆڕاندی، سه‌ره‌رای بوونی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگی بێمۆر له ناو سندووقهكاندا، هێشتاش ره‌جه‌ب نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی هێنا، میترۆپۆڵه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئیستانبوڵ و ئیزمیرو ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی نه‌خێریان به رهجهبدا، بۆ ئه‌مجاره، ئه‌گه‌ر ته‌زویرو بیانووی باری نائاسایی نه‌بێ، محهققهق هه‌م ئه‌كه‌په زۆرینه‌ی مه‌جلیس له‌ده‌ستده‌دات. ره‌جه‌بیش ده‌كه‌وێته ده‌وریی دووه‌م له‌گه‌ڵ موحه‌ڕڕه‌م ئینجه‌و به ئیحتیمالی زۆریش دهمیرتاشو تا ڕادده‌یه‌كیش مه‌ڕاڵ ئاكشه‌نه‌ر. بۆیه بوونی حاڵه‌تی ناكاو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه زۆر به جدیی حسابی بۆ دهكرێتو هیوای له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێت بۆ قازانجكردنی ئهكهپ و ئەردۆغانیش.
دیپلۆماتیك مەگەزین: ئێستا له توركیا دۆخی ئازادی و مافی مرۆڤ و میدیا له ئاستێكی خراپدایه، خراپی باری ئابوری و دابه‌زینی به‌های لیره‌ش قه‌یرانی گه‌وره‌ی توركیایه، به بڕوای ئێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ۲٤ی حوزه‌یراندا، ئه‌مه به‌كام ڕوودا بۆ ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه؟
د. سیڤان سه‌عید: خۆی پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ نه‌تیجه‌ی ئه‌و ته‌نگژه‌و قه‌یرانه جۆراو جۆرانه‌یه كه به‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرتووه. ئه‌كه‌په‌و ره‌جه‌ب هیچی تازه‌یان نییه بیبه‌خشنه گه‌لانی توركیا. تا دووهه‌زار و پازدهیش هێشتا دنیا بڕوای وابوو توركیای ئه‌كه‌په‌و ره‌جه‌ب ده‌بێته مۆدێلی دیموكراسی ئیسلامی، ئه‌و وه‌همه له‌هه‌مووكه‌س بووبوو به ڕاست، ته‌نها ئۆجالان و كه‌جه‌كه جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌م مۆدێله پۆپۆلیستییه‌ی ره‌جه‌ب، توركیا ناگه‌یه‌نێته قۆناغی ده‌ربازبوون له گرێی سه‌د ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی داخراو و یهكڕهنگییی توركیا، به‌ڵام ئێستا هه‌موو كه‌س ئه‌و راستییه ده‌بینێ كه چیتر ئه‌كه‌په‌و ره‌جه‌ب توركیا به‌ره‌و كرانه‌وه‌و پێشڤه‌چوون نابه‌ن.
،،
ته‌نها ئۆجالان و كه‌جه‌كه جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌م مۆدێله پۆپۆلیستییه‌ی ره‌جه‌ب، توركیا ناگه‌یه‌نێته قۆناغی ده‌ربازبوون له گرێی سه‌د ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی داخراو و یهكڕهنگییی توركیا، به‌ڵام ئێستا هه‌موو كه‌س ئه‌و راستییه ده‌بینێ كه چیتر ئه‌كه‌په‌و ره‌جه‌ب توركیا به‌ره‌و كرانه‌وه‌و پێشڤه‌چوون نابه‌ن.

ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا مه‌زنه‌كان له توركیا ڕادهكهنو نرخی لیره ڕۆژانه كه‌م ده‌كات، به‌شێكی گه‌مه‌كه‌یه كه توركیای ره‌جه‌ب چاوه‌ڕێی ده‌كات. به‌هه‌ر نرخێك بێ ره‌جه‌ب هه‌وڵی مانه‌وه ده‌دات، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ویستی هێزه ده‌ره‌كییه قازانجوویستهكان یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت، به ئیحتیمالی به‌هێز دیسان متمانه به ره‌جه‌ب و تهزویراتهكانی ده‌ده‌نه‌وه و نایانه‌وێ لانیكه‌م حاڵیحازر توركیا ببێته ئێران به‌ته‌واوی. لهلایهكیدیكهوه، بوونی سیستمێكی تاڕادده‌یه‌ك جێگیرتر له سیتمهكانی وه‌ك ئێراق و سوریا، گرنتییه‌ك دیسان به متمانه‌ی ده‌ره‌كی به ره‌جه‌ب ده‌خاته رۆژه‌ڤ. له‌به‌رئه‌وه تا ئیمڕۆ و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تهزوییرو گزییهكی زۆر له‌لایه‌ن ئه‌كه‌په و ره‌جه‌به‌وه؛ هێشتا له توركیا هه‌ڵبژاردن به‌وشێوه‌یه‌ی كه ده‌بێت له قازانجی ره‌جه‌ب و پارتهكهیهتی.
دیپلۆماتیك مەگەزین: گۆڕین و باشكردنی دۆخی ئابوری توركیا‌و زیادكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، یه‌كێك له به‌رنامه‌ی كار‌و دروشمه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان " هه‌ده‌په"یه، پێتانوایه ئه‌مه پرۆژه‌و دروشمێكی كاریگه‌ر بێت؟
د. سیڤان سه‌عید: هه‌ده‌په پارته، دهوڵهتو سیسته‌م نییه، هه‌ده‌په پارتی پرۆتێست ره‌خنه‌گرتنه، هه‌ده‌په به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وشه نادیموكراتیكه زۆر سه‌خته‌ی كه سه‌د ساڵه توركیای پیا ده‌ڕوات، هێشتا له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م و یاسای ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تدارییه. به‌رنامه‌ی كار‌و بانگه‌شه ته‌نیا بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی ئازادیی و دیموكراسییه كه ئه‌مڕۆ هه‌ده‌په ئاڵا هه‌ڵگریه‌تی له توركیا و له باكوریی كوردستاندا. به‌رنامه‌ی هه‌ده‌په رووخاندنی خه‌یاڵی یه‌كڕه‌نگیی و پراكتیكی پاشڤه‌ڕۆیی و نادیموكراتیكی ده‌وڵه‌تی توركیایه. جا ئه‌وه چۆن رێگه‌ی پێده‌درێت ببێته به‌شێك له سیسته‌م. تێگه‌یشتن له سیستمی كه‌جه‌كه به گشتیی و له كار و پلانی هه‌ده‌په له توركیا وه‌ك به‌شێكی گرنگ، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌ده‌په كارییگه‌رییه‌كی مه‌زنی هه‌یه له سه‌ر زیهنییه‌تی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تیش. به‌ڵام ئه‌مه مانای وانییه كه هه‌ده‌په یان ده‌میرتاش ده‌توانن كارییگه‌ریی مه‌زن چێبكه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی مووچه‌و خۆشگوزهرانییو شتی له‌و بابه‌ته‌وه.
دیپلۆماتیك مەگەزین: له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له‌مكاته‌دا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا چ په‌یامێكی تێدایه؟
د. سیڤان سه‌عید: توركیا له هه‌رێمدا به شێوازی جۆراو جۆر ئاماده‌یه، یهكهمجارو دواجاریش نابێت هێرشو په‌لاماریی سه‌ربازیی بكاته سه‌ر خاكی كوردستان. بۆ توركیا خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌و خاكه‌ی كه له میساقی میللی‌دا جێگهیبۆتهوه. توركیا هه‌م خه‌ڵكی كوردستان و هه‌میش خاكه‌كه‌ی به‌هی خۆی ده‌زانێ. سوپاس بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت پارتی كه به‌بێ هیچ ناڕازییبوونێك ئاسانكاریی بۆ له‌شكركێشییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورككردووه له‌ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی رابردوودا. ئه‌نجام و كاریگه‌ریی ئه‌م هێرشانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر بزاوتیی ئازادیی كوردستان هه‌رچیبێت؛ كارییگهرییهكهی له سه‌ر ده‌نگده‌ری نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك به‌قازانجی ئه‌كه‌په‌و مه‌هه‌په ده‌بێت. نیشاندانی ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كوردان و بزاوتهكهیان به ده‌نگده‌ری ره‌گه‌زپه‌رستی تورك ده‌بێته مایه‌ی زیادكردنی ده‌نگه‌كانی ره‌جه‌ب و ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په‌ی هاوپه‌یمانیان.
،،
توركیا له هه‌رێمدا به شێوازی جۆراو جۆر ئاماده‌یه، یهكهمجارو دواجاریش نابێت هێرشو په‌لاماریی سه‌ربازیی بكاته سه‌ر خاكی كوردستان. بۆ توركیا خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌و خاكه‌ی كه له میساقی میللی‌دا جێگهیبۆتهوه. توركیا هه‌م خه‌ڵكی كوردستان و هه‌میش خاكه‌كه‌ی به‌هی خۆی ده‌زانێت.

دیپلۆماتیك مەگەزین: سه‌ركه‌وتن یان شكستی هه‌ده‌په، له‌ڕووی سیاسی و هه‌م سه‌باره‌ت به دۆزی كورد چ كاریگه‌رییه‌كی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر باشوری كوردستان هه‌یه؟
د. سیڤان سه‌عید: ده‌وڵه‌تی تورك ده‌خوازێت هه‌ده‌په له ساحه‌ی سیاسیی و یاسایی وه‌ده‌رنێت، ساڵی دووهه‌زار پازده به شیدده‌ت ویستیان ئه‌وه‌بكه‌ن، له‌راستیدا هه‌ده‌په خه‌ریكبوون ئه‌وه‌بكه‌ن كه ده‌وڵه‌ت ده‌یویست، به‌ڵام كه‌جه‌كه و ئۆجالان به‌په‌له داوایان له سه‌رانی ههدهپهكرد كه مه‌جلیس به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێنه‌هێڵن. ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یش هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا ده ببڕێت؛ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پارتی باش، (ئیی پارتی) بگاته په‌رله‌مان، ئه‌وه له‌سه‌دا سه‌د ئه‌كه‌په زۆرینه له‌ده‌ستده‌دات، بۆ ئه‌مه‌ش به ئیحتیمالی زۆر به‌هێز، دیسان هه‌ڵبژادرن ده‌كرێته‌وه. واته ئه‌مجاره ده‌وڵه‌ت زۆر زۆر بهراستییهتی بۆ وه‌ده‌رنانی یه‌كجاره‌كی هه‌ده‌په و بزاوتی ئازادی كوردستان له مه‌جلیسی توركیا و له ساحه‌ی سیاسی، چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر ره‌جه‌ب له دیاربه‌كر گوتی كه كێشه‌ی كورد له توركیا بوونی نییه. كێشه‌ی تیرۆر هه‌یه‌و ته‌واویشی ده‌كه‌ین زوو به‌زوو. به‌پێی داتاكان، هه‌ده‌په ره‌نگه له‌سه‌دا چوارده‌ی ده‌نگه‌كان بێنێت، لانیكه‌م نیو ملیۆن دهنگدهریی گه‌نج كه له دووهه‌زار و پازده‌دا پازده‌و شازده‌و حه‌ڤده ساڵ بوون، ئێستا بوون به هه‌ژده و نۆزده و بیست ساڵ، لانیكه‌م ده‌نگی كوردان به‌خۆی به‌ربه‌ستی سه‌دا ده تێده‌په‌ڕێنێ. به‌ڵام زیاتر له سه‌د جۆر ته‌كنیكی گزیی‌و حیله هه‌یه كه ده‌نگه‌كانی كورد له كوردستان بۆ هه‌ده‌په نه‌چن، ده‌وڵه‌ت زۆر به شیدده‌ت ئه‌و حیله و گزییانه به‌كاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی یاسایی هه‌ده‌په له مه‌جلیس وه‌ده‌رنێت، ئه‌گه‌ر نه‌كرا، ئه‌وه وه‌ك وه‌ك نۆڤه‌مبه‌ری دوهه‌زار و پازده هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه‌و به هێز هه‌ده‌په وه‌ده‌ر ده‌نرێت. پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه. بۆچی ده‌وڵه‌ت به شیددهتو به ته‌نیا له‌هه‌ده‌په تووڕه‌یه؟ چونكه له ساحه‌كه‌دا ته‌نیا هه‌ده‌په خه‌ونی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و رووخاندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه. تێگه‌یشتن له‌مه له‌مڕۆدا بۆ خه‌ڵكی كورد به‌تایبه‌ت بۆ باشووری كوردستان زۆر ئه‌سته‌مه. لێره‌دا ده‌رفه‌تی زیاتر نیه بۆ شرۆڤه‌ی ئه‌م هزره. له چاوی باشووردا سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په وێنه گه‌وره‌كه‌یه نه‌ك سه‌ركه‌وتنی خه‌یاڵی كه‌جه‌كه و گۆڕانی زیهنییه‌تی خه‌ڵك. بۆیه به وه‌ده‌رنانی هه‌ده‌په له په‌رله‌مان، گه‌لی كورد تووشی شۆكێك ده‌بێت كه مایه‌ی تێنهگهیشتنیانه له سروشتی ده‌وڵه‌ت و خواستنی هێز و پاوانكاریی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت له توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
دیپلۆماتیك مەگەزین: ئیمرالی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی مه‌زنترو كاریگه‌رتر كرد، پێتانوایه زیندان بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌هه‌مانجۆر بگه‌ڕێت و به به‌راوردی هه‌ڵبژاردنی پێشوو، ده‌نگه‌كانی ده‌میرتاش زیاتر بكات و هه‌ڵبكشێت.
د. سیڤان سه‌عید: نه ئۆجالان‌و نه ده‌میرتاشیش به‌سه‌ربه‌خۆ خاوه‌نی سیاسه‌ت نیین‌و نابن. بزاوتی ئازادیی كوردستان به‌تایبه‌ت كه‌جه‌كه، كه ئه‌مڕۆ ئاڵا هه‌ڵگریی ئه‌و بزاوته‌یه له كوردستاندا، هه‌رگیز له‌سه‌ر سومبول و تاكه‌كه‌س كاریی نه‌كردووه. له حه‌جمی خۆی زیاتر مه‌زنكردنی ئاپۆ نه خواستی تهڤگهرهكهیه نه‌خواستی ئاپۆ خۆی. پێویستییه‌كی مێژوویی و كریتیكاڵ وایكردووه كه ئاپۆیه‌كی بێ‌ماڵ و سامان له دڵی ملیۆنان كورد و خه‌ڵكانی ئازادیخوازدا خۆشهویستببێ. ده‌میرتاشیش به‌هه‌مان شێوه. به‌ڵام بڕیاری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و جڤاكیی چاره‌نووسساز نه له‌لای ئاپۆیه به‌ته‌نیا نه له‌لای ده‌میرتاش. راسته كه كاریزمای ئه‌و دوانه زۆر كاریگه‌ره له‌سه‌ر عاتیفه‌و خه‌یاڵی كوردان، به‌ڵام بڕیاری سیاسی به شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی كۆللێكتیڤ ده‌درێت، نه‌ك له‌لایه‌ن ئۆجالان یان ده‌میرتاشه‌وه.
ده‌نگی ده‌میرتاش زیاد بكات یان نا، بۆ پرۆسه سیاسییه‌كه گرنگ نییه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده هه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێ ده‌نگ به‌هۆی ده‌میرتاشه‌وه بۆ هه‌ده‌په زیادبكات. ره‌نگه به پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت. هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌نگده‌ده‌ن به هه‌ده‌په، به‌ڵام بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌به‌ر خاتری شكستی ره‌جه‌ب، ده‌نگ ده‌ده‌ن به موحه‌ڕڕه‌م.
د.سیڤان سه‌عید
- مامۆستایه له زانكۆی شانشی له شاری سیئان له وڵاتی چین.
- هاو سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی توركییه له زانكۆی شانشی له وڵاتی چین، هاوكات سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزیی سهنتهرهكهیه بۆ جۆرناڵی ئه‌كادیمی زانكۆ.
- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رو لێكۆڵه‌ره له سیاسه‌تی شه‌رقی ئه‌وسه‌ت و توركیا‌و كوردستان.